Advertise with Googlier.com ڕاگەیەندراو – چاونیوز http://chawnews.com ناوەندی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان Wed, 16 Sep 2026 08:17:07 +0000 ckb hourly 1 https://wordpress.org/?v=7.1.2 http://chawnews.com/wp-content/uploads/2023/01/cropped-LOGO.png ڕاگەیەندراو – چاونیوز http://chawnews.com 32 32 پێشوازیی شارەکانی کوردستان لە مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان http://chawnews.com/%d9%be%db%8e%d8%b4%d9%88%d8%a7%d8%b2%db%8c%db%8c-%d8%b4%d8%a7%d8%b1%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%d8%b1%d8%aa/ Wed, 16 Sep 2026 08:17:06 +0000 https://chawnews.com/?p=14250

چاونیوز: بەشێکی بەرچاو لە دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان، بەدەم بانگەوازی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون و دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە ماڵپەڕی هەواڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەو زانیارییانەی بە دەستی “چاونیوز” گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانان، بە بۆنەی ساڵیادی کوشتنی “ژینا ئەمینی” و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ژینا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا پاش ئەوەی کە لەلایەن “هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانەوە” ئەم ڕۆژە وەک مانگرتنی سەرتاسەریی دیاری کرا، خەڵک بە دەم ئەم بانگەوازەوە هاتوون و دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە.

بەپێی ئەم زانیارییانە هەتا ئێستە، لە شارەکانی: “سنە، دیواندەرە، مەهاباد، بۆکان، سەقز، مەریوان، پیرانشار، کامێران، شارۆچکەی گوێگتەپە (سەربە مەهاباد) و هەروەها بناو” مانگرتن بەڕێوە دەچێت و دووکان و بازاڕەکان داخراون.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان سەرەڕای گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان، خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لە ڕاگەیندراوی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و بۆ جارێکی دیکە “نا”یەکی بەهێزییان بە کۆماری ئیسلامی پیشان دا.

]]>
پشتیوانیی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لە مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان http://chawnews.com/%d9%be%d8%b4%d8%aa%db%8c%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c%db%8c-%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1-%d8%a8%db%95%d9%86%d8%af%da%a9%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%db%8c%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af/ Tue, 15 Sep 2026 13:56:33 +0000 https://chawnews.com/?p=14247

چاونیوز: چوار بەندکراوی سیاسیی کورد پشتیوانیی خۆیان لە ڕاگەیندراوی مانگرتنی ناوەندی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەربڕی.

“ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان”، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە “وریشە مورادی، سەکینە پەروانە، زەینەب جەلالیان و موتەلب ئەحمەدیان” چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ئەڤین و یەزد، پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان دەربڕیوە.

ئەم چوار بەندکراوە سیاسییەی کورد، پاش ئەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد کە بە بۆنەی ساڵیادی کوشتنی “ژینا ئەمینی” و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ژینا مان بگرن و بازاڕ و دووکانەکانیان دابخەن، پشتیوانیی خۆیان لەم بانگەوازە ڕاگەیاند و مانگرتنیان بە “شارستانیترین شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتی” زانیوە.

]]>
پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەسپێکی بزووتنەوەی ژینا و پشتیوانی لە بانگەوازی هاوپەیمانیی حیزبەکان لەمەڕ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە کوردستان http://chawnews.com/%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8c-%d9%86%d8%a7%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%da%95%db%8e%da%a9%d8%ae%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%95-%d9%85%db%95%d8%af%db%95%d9%86%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86/ Sun, 13 Sep 2026 13:44:36 +0000 https://chawnews.com/?p=14229

هاونیشتمانییانی خۆشەویست!
کۆڕ و کۆمەڵە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
تێکۆشەران و چالاکانی مەدەنی!

لە کاتێک‌دا بەرەو یادی چوارەمین ساڵڕۆژی دەسپێکی بزووتنەوەی شوناسخوازانە و جەماوەریی ژینا هەنگاو دەنێین، کە وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژانێکی پڕشکۆ لە خەباتی نەپساوە و بەردەوامی ئازادیخوازانی نەتەوەکەمان بەرامبەر بە دەسەڵاتی پاوانخواز و خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

ئەو سەرهەڵدانە مێژووییە سەرەتا لە کوردستانەوە سەری هەڵدا و پاشان هەموو ناوچەکانی ئێرانی گرتەوە و گشت ئازادیخوازانی جیهانیشی هێنایە سەر هێڵ و لاپەڕەی بزووتنەوەیەکی سەردەمییانە و پێشکەوتووی لە مێژووی خەباتی ئازادیخوازان‌دا بۆ هەمیشە تۆمار کرد.

بزووتنەوەی ژینا کە بە درووشمی سەرەکیی “ژن.ژیان.ئازادی” هەموو چین و توێژەکانی کوردستان و ئێرانی هێنایە سەر شەقام و [نا]یەکی بەرزیان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامی وت، لە ژنانەوە کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا هەتا لاوان و خوێندکاری زانکۆکان، هەموو یەک‌دەنگ و یەک‌هەڵوێست لە بەرامبەر دڕەندەییی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا وەستانەوە و ئەو ڕێژیمەیان تووشی گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوە و قەیرانی مێژووی دەسەڵاتدارییەکەی کرد.

هەموو ئەو کەسانەی وا کەڵکەڵەی ڕزگاری و ئازادییان هەیە و چاولەڕێی نەمانی دیکتاتۆرانن، ئێستاش چاوی هیوایان لەسەر خەڵکی تێکۆشەر و ماف‌ویستی کوردستان و ئێرانە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە لەمپەرێک بە ناوی کۆماری ئیسلامی تێپەڕ بن.

هەر بەم بۆنە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی‌دا داواکاریی مانگرتنێکی گشتیی بڵاو کردووەتەوە کە بۆ ڕۆژی ٢٥ـی خەرمانانە و لەوێ‌دا داوا لە خەڵکی کوردستان کراوە بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان پەیوەستی ئەو مانگرتنە بن و جارێکی دی نیشانی بدەن کە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆیان لەبیر نەکردووە و ئەو پەیامە بە کۆماری ئیسلامی بدرێت کە دەسەڵاتێکی ناڕەوایە و ناتوانێ بە گرتن و سەرکوت، هەڕەشە و ئەشکەنجە و ئێعدام خەونی ئازادی لە چاوی خەڵکی چاونەترس بتارێنێت.

ئێمە وەک ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای پشتیوانی لە بانگەواز بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان، داوا لە هەموو چالاکانی مەدەنی، توێژەکانی ژنان، لاوان، خوێندکاران، ڕووناکبیران، مامۆستایان و ڕێکخراوە مەدەنی و ئێن‌جی‌ئۆکان و… دەکەین بەوپەڕی توانای خۆیان پەیوەستی ئەم مانگرتنە بن و لاپەڕەیەکی زێڕینی تر له خەباتی مەدەنییانە و ئازادیخوازانەی خۆیان تۆمار بکەن.

سەر کەوێت خەباتی نەپساوەی نەتەوەکەمان.

ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ـی هەتاوی

]]>
ڕاگەیندراوی بنەماڵە دادخوازەکانی مەڵەکشا لەسەر کوشتنەکان لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ http://chawnews.com/%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%a8%d9%86%db%95%d9%85%d8%a7%da%b5%db%95-%d8%af%d8%a7%d8%af%d8%ae%d9%88%d8%a7%d8%b2%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%85%db%95/ Tue, 03 Feb 2026 20:55:15 +0000 https://chawnews.com/?p=13684

چاونیوز: بنەماڵە دادخوازەکانی مەڵەکشا، لە ڕاگەیندراوێکدا داوای سزای ئەو کەسانەیان کردووە کە خوێنی ڕۆڵەی ئەوانی ڕشتووە.

بەپێی نامەیەک کە بە چاونیوز گەیشتووە، بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری مەڵەکشا، سەربە پارێزگای ئیلام، گیانیان لەدەست داوە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێکی فەرمی، داوای ڕوونبوونەوەی ڕاستی، وڵامدانەوەی بکەران و جێبەجێکەرانی تەقەکردن و بەدواداچوونی یاسایی ئەم دۆسیەیان کردووە.

ئەم ڕاگەیندراوە کە لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بڵاو بووەتەوە و ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوربانییەکان واژۆیان کردووە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە تەقەکردن لە هاوڵاتییانی ناڕازی لە نێو بینای سپای مەڵەکشا ئەنجام دراوە و ئەم بابەتە بە بەڵگە، وێنەوە بەردەستە و نکۆڵی لێ ناکرێت.

بنەماڵە دادخوازەکان، لەم ڕاگەیندراوەدا ڕایانگەیاندووە، کە ئامانجیان گەیشتن بە ڕاستی و جێبەجێکردنی دادپەروەرییە لە ڕێگە یاساییەکانەوە، و ئەگەر لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەی نێوخۆدا بەربەست دروست بکرێت، بەدواداچوونی دۆسیەکە لە ڕێگە یاسایی و نێودەوڵەتییەکانەوە درێژەی پێ دەدرێت.

شایانی باسە، کە لە کۆتاییی ڕاگەیندراوەکەدا، واژۆکەران جەختیان لەسەر بەردەوامبوون و پێداگریی لەسەر دادخوازی و حەق کردووەتەوە.

]]>
ئاگادارییەک ڕووبە ڕای گشتی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ http://chawnews.com/%d8%a6%d8%a7%da%af%d8%a7%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%db%95%da%a9-%da%95%d9%88%d9%88%d8%a8%db%95-%da%95%d8%a7%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d9%88-%d9%86%d8%a7%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%95-%d9%86/ Wed, 28 Jan 2026 12:30:23 +0000 https://chawnews.com/?p=13594

گیانی دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەترسیی تەواودایە و حەزیای تێرنەبووی ئەم رێژیمە بە خوێنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، قوربانیی زیاتری دەوێ.

لە درێژەی سەرکوت و جینایەتی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەر بە ڕاپەڕینی مەدەنیانەی خەڵکی ئێران و گەلانی ئەم وڵاتە، بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکانی دەسبەسەرکراو گیانیان لە مەترسیدایە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی پێوەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا کوشتارێکی سیستەماتیکیان لە نێودا بەڕێوە بەرێت.

ئەوەی لە ئێستادا خەڵک و چالاکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نیگەران کردووە، تەنیا سەرکوتی سەر شەقام نییە، بەڵکوو ئەو پیلانە پڕ لە سەرکوت و جینایەتەیە کە ڕێژیم بۆ چاوترسێنکردنی “کۆمەڵگە و هەروەها قەرەبووکردنەوەی شکست و قەیرانە جۆراوجۆرەکانی”، دەست بۆ کوشتنی دەسبەسەرکراوان ببات.

لێرەوە ڕوو لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی ئازادیخواز دەکەین؛ بێدەنگی لە ئاست ئەم جینایەتانە، دەبێتە هۆی دەستاوەڵڵاهێشتنەوەی دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم نیزامە سەرکوتکەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەن و دەسەڵاتی پڕ لە سەرکوت و جینایەتی خۆی، ئامادەیە هەموو نەتەوەکانی ئێران بکاتە قوربانی. پێویستە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ڕێژیم چڕ بکرێنەوە و لێژنەی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی دەسبەسەرکراوان پێک بهێنرێت و لە ئاست ئەو هەموو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی

٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی

]]>
گیانلەدەستدان و برینداربوونی دوو برای کرماشانی http://chawnews.com/%da%af%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%95%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d8%af%d8%a7%d9%86-%d9%88-%d8%a8%d8%b1%db%8c%d9%86%d8%af%d8%a7%d8%b1%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%8c-%d8%af%d9%88%d9%88-%d8%a8%d8%b1%d8%a7/ Mon, 05 Jan 2026 07:54:31 +0000 https://chawnews.com/?p=13354

لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، دو برای خەڵکی گەڕەکی جافرئاوای کرماشان، کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ڕۆژی شەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەسووڵ کەدیوەریان یەکێک لە بەشداربووانی دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران، لە جافرئاوای کرماشان، بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا و ڕەزا کەدیوەریان برای ناوبراویش بە توندی برینداربوو.

هەر بەپێی ئەم هەواڵە، هەتا ئێستە تەرمی ڕەسووڵ کەدیوەریان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و بارودۆخی تەندروستیی ڕەزا کەدیوەریانیش ناجێگرە و لە دۆخی بێهۆشی و کۆمادا بەسەر دەبات.

هەروەها لەم پێوەندییەدا، ڕەزا قەنبری، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی جافرئاوای کرماشان، ڕۆژی شەممە، ١٣ی بەفرانبار، بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.

بە وتەی شایتحاڵان، وێڕای ئەوەی کە هەتا ئێستە تەرمی ڕەزا قەنبری، ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە، گوشار خراوەتە سەریان کە وەکوو ئەندامی بەسیج بناسێنن، بەڵام بنەماڵەی قەنبری خۆیان لەم کارە بواردووە.

]]>
ڕاگەیەندراوی هاوبەش بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان http://chawnews.com/%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d8%a8%db%95%d8%b4-%d8%a8%db%95-%d8%a8%db%86%d9%86%db%95%db%8c-%da%95%db%86%da%98%db%8c-%d8%ac%db%8c%d9%87/ Tue, 25 Nov 2025 07:44:56 +0000 https://chawnews.com/?p=13139

خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
ژنانی مافخواز!

٢٥ی نوامبر، وەبیرهێنەری خەباتێکی جیهانییە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان، خەباتێک کە بۆ ژنانی ئێران و بەتایبەتی بۆ ژنانی کوردستان، هەڵگری واتایەکی بەرفراوانترە.

لە ئێراندا کە پێکهاتە سیاسی و یاساییەکەی لەسەر بنەمای هەڵاواردنی ڕەگەزی بونیات نراوە، توندوتیژیی ڕەگەزی نەک پرسێکی تاکی، بەڵکوو بەشێکە لە داڕشتنی سیاسەتی فەرمی و ئامرازێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە. بۆ نموونە هەر بەپێی مادەی ٦٣٠ـی یاسای سزادانی ئیسلامیی ئێران، دەستی پیاوان بۆ ژنکوژی ئاوەڵاتر کراوە. لەوبارەوە هەر لە یەک ساڵی ڕابردوودا و بەپێی ئامارەکان، لانیکەم ١١٠ حاڵەتی ژنکوژی و دەیان حاڵەتی خۆکوژی و خۆسووتاندن تۆمار کراون.

ژنانی کوردستان دەیان ساڵە لەگەڵ توندوتیژیی دەوڵەتی، ئابووری، فەرهەنگی و ئەمنی دەستەویەخەن. دەسبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژنانی چالاک، بێبەشکردنیان لە پەروەردە و پیشە و بەشداریی سیاسی، سیاسەتی ئەمنییەتیسازیی جەستە و جلوبەرگی ژنان و سەرکوتی مافی هەڵبژاردن و ئازادیی تاکی، نموونەیەک لەم توندوتیژییە سیستەماتیکەن. ئەم هەڵسوکەوتانە نەتەنها کەرامەت و مافی مرۆیی ژنان پێشێل دەکات، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ کپکردنی دەنگی نیوەی کۆمەڵگە. بەڵام ژنانی کوردستان لەهەمبەر ئەم سیاسەتانەدا بەردەوام خەبات و بەرەنگارییان کردووە و بزووتنەوەی ژینا، لووتکەی ئەم بەرخۆدانانە بوو.

ژینا ئەمینی لە تاران بوو بە قوربانیی توندوتیژیی سیستەماتیکی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەروەها ئەو توندوتیژییەی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینادا دژی ژنان و کچان بەکار هێنرا، لە کوشتن و دەسبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانەوە بگرە تا تەقەی ڕاستەوخۆ لە ناڕازییان، نیشانی دا کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی خۆی، لە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری توندوتیژی دژی ژنان، پارێز ناکات. بەم حاڵەشەوە، خەباتی بوێرانەی ژنان سەلماندی کە هیچ سەرکوتێک ناتوانێت ئیرادەی ئەوان بۆ ئازادی و یەکسانی لەنێو ببات.

ئێمە وەک ڕێکخراوە دێموکراتیک و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایدەگەیەنین:

  • توندوتیژیی سیستەماتیکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەکانییەوە بە دژی ژنان مەحکووم دەکەین.
  • پشتیوانی لە داخوازییەکانی ژنانی ئێران و کوردستان بۆ ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری دەکەین.
  • لەسەر پێویستیی پێکهاتنی میکانیزمی سەربەخۆ بۆ بەدێکیۆمێنتکردنی توندوتیژییە حکومەتییەکان، پشتیوانی لە قوربانییان و بەدواداچوونی یاسایی بۆ تاوانە حکوومەتییەکانی ئێران جەخت دەکەینەوە.
  • هەر جۆرە توندوتیژییەکی کۆمەڵایەتی، دەروونی و نەریتیی کۆمەڵگە بە دژی ژنان سەرکۆنە دەکەین.

لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کە هیچ کۆمەڵگەیەک بەبێ ئازادی و ئەمنییەتی ژنان، ئازاد و ئەمن نابێت و نا بۆ هەر شێوە توندوتیژییەک دژ بە ژنان.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٢٥ی نوامبری ٢٠٢٥

]]>
ڕاگەیەندراوی هاوبەش بۆ پاڵپشتی لە مانگرتنی بەندییە مەحکووم بە ئێعدامەکان http://chawnews.com/%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d8%a8%db%95%d8%b4-%d8%a8%db%86-%d9%be%d8%a7%da%b5%d9%be%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d9%84%db%95-%d9%85%d8%a7%d9%86/ Sun, 19 Oct 2025 11:34:19 +0000 https://chawnews.com/?p=12868

لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ـی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوییەوە زیاتر لە ١٥٠٠ بەندیی ژێر حوکمی سێدارە، لە یەکەی ژمارە دووی بەندیخانەی “قزلحصار” مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم هەنگاوە بەکۆمەڵ و بوێرانەیە لەدژی سزای لەسێدارەدان – کە لە ڕاستی‌دا جۆرێک کوشتنی حکوومەتییە – بەڕێوە دەچێ. ئەم پۆلە مرۆڤە کە لە چاوەڕوانیی بەڕێوەچوونی حوکمەکانیان‌دان ئێستا پێکەوە دەنگی ناڕەزایەتییان لە ئاست ئەم سزا نادادپەروەرانەیەدا هەڵبڕیوە و دەیانهەوێ هەموو چالاکانی سیاسی و مەدەنی و خەڵکی ئاسایییش گوێیان لە دەنگیان بێت و بەهانایانەوە بچن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی زایینی‌دا زیاتر لە هەزاروسەد کەسی لەسێدارە داوە، ئەم ڕێژیمە بەمەبەستی ترساندن و تۆقاندنی کۆمەڵگە بەتایبەت لەدوای بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادی”، پەنای بردووەتە بەر شەپۆلێک لە لەسێدارەدان و تەنانەت یاسای نوێتریش بۆ ئەوە دادەتاشێ دەستی ئاوەڵاتر بێ بۆ کوشتنی ڕۆڵەکانی خەڵک بەناوی یاساوە. لەم نێوەدا و بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوە مافی مرۆیییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆربەی ئەم لەسێدارەدراوانە سەر بە نەتەوە ستەم‌لێکراوەکانی نێو ئێران وەک: کورد و بەلووچ و عەرەب و…ن، کە لەم ڕووەشەوە کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە لەگەڵ ئەوەی ڕێژیمێکی دیکتاتۆر و دڕندەیە، لە هەمان کاتیش‌دا ڕێژیمێکی ناوەندگەرای فاشیستییە.
ئێستا پتر لە نەوەد حەوتووە “هەڵمەتی سێ‌شەممەکانی نا بۆ ئێعدام” بەردەوامە کە زۆربەی بەندیخانەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، لە هەمان کات‌دا بەشێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی ئێران و بنەماڵەکانیان لەگەڵ ئەم بەندییانە هاودەنگییان نیشان داوە و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ڕێژەی سەرسوڕهێنەری ئێعدامەکانی ئێرانەوە هۆشداریی داوە و ڕێکخراوی نێونەتەوەییی لێبوردنیش داوای لە دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بۆ پێشگرتن بەم شەپۆلی ئێعدامانە گوشارێکی زیاتر بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئێمە وەک چەند ڕێکخراوی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی ئەم ڕاگەیەندراوەوە پاڵپشتیی خۆمان لەم مانگرتووانە و بنەماڵە هەق‌ویستەکانیان و هەموو ئازادی‌خوازان ڕادەگەیەنین و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە:
١- سزای لەسێدارەدان، هەمان کوشتنی بەئەنقەستە لەلایەن حکوومەتەوە و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ بۆ مانەوەی خۆی یان بە هەر پاساو و بیانوو و مەبەستێکی تر خەڵک بکاتە قوربانی.
٢- ئێمە لە هەموو چالاکانی سیاسی و مەدەنیی گۆڕەپانی سیاسیی ئێران داوا دەکەین دان بەو ڕاستییەدا بنێن کەوا لە ئێران‌دا ستەم و هەڵاواردنی نەتەوەیی هەیە – شوناسی نەتەوەییی لەسێدارەدراوان دەرخەری ئەو ڕاستییەیە – بۆیە هەوڵ بدرێ ئەو ستەمانە لە ڕێی دان‌پێدانان و کولتوورسازی و هەوڵ‌دانی ڕاستەقینە بۆ نەهێشتنیان، ڕیشەکێش بکرێن.
٣- بەرپرسیارەتیی گیانی هەموو بەندکراوان و لەنێو ئەوانیش‌دا بەتایبەت بەندییە مانگرتووەکان لە ئەستۆی دەزگای بەناو دادی ڕێژیم‌دایە، بۆیە هەر خەسار و زیانێکیان لێ بکەوێ، پێشێل‌کردنی کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامی لێپێچینەوەی لێ بکرێ.
٤- داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو دامەزراوە مافی مرۆڤییەکان دەکەین ئەوەی لەدەستیان دێ بۆ پاراستنی گیانی ئەو بەندییانە بیکەن و ئەم ماشینی کوشتارەی کۆماری ئیسلامی ڕابگرن.

خەڵکی کوردستان و ئێران!
ئەم مانگرتنە نابێ تەنیا تایبەت بە بەندکراوان بێت، ئەمە شەڕی نێوان مەرگ و ژیانە، بۆیە نابێ و ناکرێ لە بەرامبەر ئەو داواکارییەدا بێ‌دەنگ و خەمسارد بین و پێویستە لەم ساتەوەختە هەستیار و گرنگ و چارەنووس‌سازەدا دەنگی پاڵپشتیی خۆمان بخەینە لای دەنگی ڕەوای ناڕازییانەی ئەو بەندییە مەحکوومانە و ویستی نەهێشتن و نەمانی سزای سێدارە بکەینە ویست و دروشمێکی گشتی کەوا لەدوای نەمانی کۆماری ئیسلامییش ئەم سزا دژەمرۆڤییە بنبڕ بکرێ و بسپێررێ بە مێژوو.
ئێمە ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی مەدەنییانە و ڕەوا دەزانین و بە پێویستی دەزانین دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ دەنگی ئەم ناڕازییانە و داوا لە خەڵکیش بکەین پاڵپشتیان بن.
سەر کەوێ خەباتی گشتگیری خەڵکی ئێران لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

]]>
بەیاننامەی هاوبەش بۆ ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی http://chawnews.com/%d8%a8%db%95%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d8%a8%db%95%d8%b4-%d8%a8%db%86-%d8%b3%d8%a7%da%b5%db%8c%d8%a7%d8%af%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b4%d8%aa%d9%86%db%8c-%da%98/ Mon, 15 Sep 2025 21:10:41 +0000 https://chawnews.com/?p=12732

بەیاننامەی هاوبەشی “ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” و “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینا بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”

سێ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە بیانووی پابەند نەبوون بە حیجاب، لەلایەن پۆلیسی “ڕەوشت”ی تارانەوە وێڕای دەستبەسەر کردنی توندوتیژانە، لێیدرا و بەهۆی سەختی برینی سەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و دوای سێ ڕۆژ گیانی لەدەست دا. لەوکاتەدا کەس پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە دوای ئەو چەند ڕۆژە، جەستەی بێگیان و خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ئەم کچە کوردە دەبێتە دەستپێک و سەرچاوەی بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری و ناوی ژینا دەبێتە سیمبولێکی گەورەی بزووتنەوەی سیاسی-کۆمەڵایەتی “ژن، ژیان، ئازادی”
بزووتنەوەی ژینا، زۆر خێرا نەک هەر هەموو کوردستانی گرتەوە، بەڵکوو سەرانسەری ئێرانیشی تەنییەوە و وەک گەورەترین بزووتنەوەی سیاسی-کۆمەڵایەتی لە چەند دەیەی ڕابردوودا پێناسە دەکرێت. هەر ئێستا بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بووەتە نەخشەڕێگە و مانیفێستێک بۆ خەبات و بەرخودانی سەرجەم گەلانی ئێران دژ بە ڕژێمی داگیرکەر و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەرچەندە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” تێچوویەکی زۆری هەبوو کە سەدان شەهید و هەزاران بریندار و کەمئەندامی لێکەوتەوە، بەڵام ئەم بزووتنەوەیە خاڵی وەرچەرخانێکی گرینگ بوو لە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم ئێران. ڕۆڵی ژنان لەم بزووتنەوەیەدا کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر خەباتی مافخوازانە و یەکسانیخوازی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو، و دەرگایەکی نوێی بەرەوڕووی خەباتی ژنان لە هەموو ئێران و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا کردەوە.
بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” سەلماندی، ژنی کورد لە چوارچێوەی پێناسەی ژن لە ئێراندا قەتیس نەماوە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا پێناسەی تایبەتی خۆی وەک ژنی کورد بۆ دەکرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم بزووتنەوەیە توانی ببێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ خەبات و بەرخودانی ژنان و هاوکات وەک ڕەمز و هێمای بەرخودانی خەباتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدروشێتەوە.
ئەم بزووتنەوەیە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە توندترین شێوە سەرکوت کرا، دوای ئەو هەموو پێشێلکارییە مافی مرۆڤیانە کە بە کوشتن، کەمئەندامکردن و زیندانیکردن ڕووبەڕوو بووەوە، لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بە فەرمی دانیپێدانرا و خەڵاتی “ساخارۆف”یشی پێبەخشرا. هەروەها لەلایەن ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دانانی “کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان” بۆ بەدواداچوونی پێشێلکارییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینا پەسەند کرا. ئاکامی کار و چالاکییەکانی ئەم کۆمیتەیە لە ڕاپۆرتی یەکەمیدا دەرکەوت کە ڕێژیمی ئێران، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.
ئەم خەڵات و بڕیارە نێودەوڵەتییانە، بەڵگەن بۆ پشت‌ڕاست کردنەوەی خواستەکانی ئێمە و دووپاتی دەکەنەوە کە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” هێمایەکە بۆ ئازادی و دادپەروەری و هەروەها مافە نەتەوایەتییەکانی گەلانی ئێران و هەتا بە ئاکام گەیشتنی بەردەوام دەبێت.
لە سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینا دا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدان و بە تایبەتی شەهیدانی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی و دووپاتی دەکەینەوە: “هەتا ستەم مابێت، خەبات بۆ ئازادی و سەربەستی بەردەوامە!”
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی

]]>
ڕاگەیەندراوی بەپەلە: هۆشداری سەبارەت بە سەرکوتی سیستەماتیک لە کوردستان http://chawnews.com/%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%be%db%95%d9%84%db%95-%d9%87%db%86%d8%b4%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa/ Fri, 27 Jun 2025 21:13:25 +0000 https://chawnews.com/?p=12371

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان «چاونیوز» بە نیگەرانییەکی قووڵەوە ڕایدەگەیەنیت؛ کۆماری ئیسلامی بە قۆستنەوەی بارودۆخی دوای ئاگربەستی پێکدادانەکانی ئەم دواییە، هەڵمەتێکی دڕندانە و ڕێکخراوی بۆ سەرکوتی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان دەست پێ کردووە.

لە سێبەری بێدەنگیی میدیاکان و لە کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقاندندا، شەپۆلێک لە ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و نایاسایی، سەدان هاووڵاتی لەوانە چالاکوانانی مەدەنی و خەڵکی ئاسایی دەست پێکردووە و ژمارەیەکی زۆر بنەماڵەی کورد لە چارەنووسی ئازیزانیان نیگەرانن.

هاوکات، پەتی لەسێدارەدان و فیشەکی کوشتن بێوچان کار دەکات، زیندانیانی سیاسیی کورد بە نهێنی و لە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە لەسێدارە دەدرێن و هاووڵاتییانی سڤیل لە شەقامەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێن و دەکوژرێن.

ئەوەی لە ئارادایە، تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەمنیی ساکار نییە، بەڵکوو یەکلاکردنەوەیەکی سیاسیی ئاشکرا و هەوڵێکی ئەنقەستە بۆ کپکردنی هەر دەنگێکی ناڕازی لە کوردستان.

ئێمە بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین کە لەم ئاستە لە پێشێلکاریی ئاشکرا و دڕندانەی ڕێکخراو، بە قووڵیی نیگەرانین. هەر بۆیە داوا لە تەواوی میدیاکان، ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ویژدانە زیندووەکانی ئێران و سەرانسەری جیهان دەکەین، ئەم بێدەنگییە بشکێنن و ببنە دەنگی خەڵکی بێ تاوانی کوردستان و، کۆماری ئیسلامی ناچار بکەن وەڵامدەری ئەم سەرکوتە خوێناویانە بێت.

مەهێڵن کوردستان لە بێدەنگیدا ببێتە قوربانی.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان «چاونیوز»

شەممە، ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی

]]>
دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار http://chawnews.com/%d8%af%db%95%d8%b3%d8%a8%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d8%ae%db%95%da%b5%da%a9-20/ Mon, 23 Jun 2025 08:34:04 +0000 https://chawnews.com/?p=12316

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “گردڕەحمەت” سەر بە پیرانشار، بە ناوی “ئاریان مەشایەخ” کوڕی زورار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم لاوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

]]>
پەیامی هاوبەشی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان ڕۆژی بەندییە سیاسییەکان http://chawnews.com/%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d8%a8%db%95%d8%b4%db%8c-%d9%86%d8%a7%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%d9%85%d8%a7%d9%81%db%8c-%d9%85%d8%b1%db%86%da%a4-%d8%a8%db%86-%da%95%db%86/ Sun, 01 Jun 2025 21:24:19 +0000 https://chawnews.com/?p=12241

زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر!

بنەماڵەی سەربەرزی زیندانیانی سیاسی!

“بەندکراوی سیاسی کورد ئەو مرۆڤە بە بیروباوەرەیە کە چاوپۆشی لە هەموو خۆشییەکانی ژیانی ئاسایی کردووە و لە پێناو گەیشتن بە ئازادی، سەربەستی نەتەوەیی، دادپەروەری و یەکسانی خەبات دەکات و بەو هویەوە دەگیرێ و دەکەویتە بەندیخانە. ئەو کەسایەتییە بەرزەی کۆمەڵگا، لە بەندیخانەدا وێڕای هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک، کۆڵ نادات و دەبێتە هێمای خۆڕاگری و کۆڵنەدان.”

بۆ ئێمەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، دوازدەی جۆزەردانی هەموو ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی مێژوویەکی تاڵ و دڵتەزێنە؛ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٥٩ لاو و مێرمناڵی خەڵکی شاری مەهابادی بە تاوانی کورد بوون لە ماوەیەکی کورت دا دەسبەسەر و لە دادگایەکی ناعادڵانە و دوور لە هەموو پرنسیپێکی یاسایی و مافی مرۆڤی سزای ئیعدامی بەسەر دا سەپاندن و لە بەندیخانەی شاری تەورێز گولڵەباران کردن. ئەوە لە حالێک دایە کە دوای تێپەرینی ٤٢ ساڵ بەسەر ئەو جینایەتە سامناکە لە تاوانێکی دیکەدا، تەنانەت گڵکۆ یان شوێنی بەخاک سپاردنیشیان دیار نییە و گۆڕبزر کراون.

ئەنجۆمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەماهەنگی و هاوفکری حیزبە سیاسییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕێز گرتن لە خەبات و خۆڕاگری بەندکراوانی سیاسی؛ “١٢ی جۆزاردانی” هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی بەندکراوانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاری کردووە و لەو ڕوژەدا یاد و بیرەوەری هەموو بەندکراوانی سیاسی کورد بەبێ جیاوازی بیروڕا و هەر ڕەوتێکی سیاسی کوردستانی بەرز ڕادەگرین و سەری ڕێز بەرامبەر خۆراگری و قامەتی بەرزی ژێر سێدارەیان دادەنوێنین.

جەماوەری خۆڕاگری کوردستان!

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٤٧ ساڵ تەمەنی پڕ لە جینایەتی خۆی بە شێوازی جۆراوجۆر، بەردەوام و سیستماتیک مافەکانی مرۆڤیی لە کوردستان پێشێل کردووە و بە گرتن و ڕفاندن، ئەشکەنجە و زیندانی کردن، تیرۆر و کوشتن، قەڵاچۆکردن و خاپوور کردنی ئاواییەکان، کوشتن و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ، میلیتاریزە کردن، بە تاڵان بردن و شێواندنی ژینگە و داڕمانی ئابووری، ئەم نیشتمانەی داگیر کردووە و هەوڵی سڕینەوەی شوناس و هەوێتی نەتەوەیی بە شێوازی نەرم و چڕی داوە، ئێعدام کردنی ٥٩ لاوی کورد تەنیا یەکێک لەو جینایەتە سامناکانەیە کە کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر ئازادیخوازی کورد کردوویەتی.

ئەوەی جێگای داخ و کەسەرە ئەوەیەکە؛ بەدرێژای تەمەنی ئەم حکوومەتە دیکتاتۆر و سەرەڕۆیە، پێشێلکارییە ئاشکراکانی مافی مرۆڤ بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی و ساتوسەودای ئابووری و سیاسی، بە تایبەتی لە دوو دەیەی ڕابردوودا کە بەرنامەی ناوکی کۆماری ئیسلامی بۆتە ڕۆژەڤ، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ پەراوێز خراون و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەنا بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لە بارمتە گرتنی دنیای ئازاد و دیمۆکراتیک وەک دەرفەتێک کەڵکی وەرگرتووە و بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستی داوەتە سەرکوتی ئازادیخوازان بە تایبەتی لە کوردستان ڕۆژ نییە کوڕان و کچانی ئازادیخواز لە هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگا وەک؛ چالاکانی زمانی کوردی، ژینگە پارێزان، پارێزەرانی ئەدەب و کەڵتووری کوردی، خوێندکار و قوتابیان، چالاکانی هونەری، مامۆستایانی ئایینی و بازاریان و ئەسناف بە تۆمەتی بێ بنەما دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە نەکات. ڕۆژ نییە لە بێ دادگاکانی کۆماری ئیسلامی چالاکانی سیاسی و مەدەنی سزای قورسی بەندکرانیان بەسەردا نەسەپێندرێ. ڕۆژانە بە بەردەوامی هەواڵی لە سێدارەدانی بەندکراوان لە گرتووخانەکانی ئێران بڵاو دەکرێتەوە. ڕۆژانە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کە بۆ بژێوی ژیانیان دەستیان داوەتە کاری قورسی کولبەری دەدرێنە بەر دەسڕێژ و گیانیان لێدەستێندرێ یان بریندار دەکرێن. ئەوانە بەشێکن لەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە بەردەوام بە بەرچاوی ناوەندەکانی دەسەڵات و ڕێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و دنیای ئازاد پاتە دەبنەوە و بۆنەتە جێگای نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران و کوردستان و هەروەها ئەم دۆخە ئاماژەیە بۆ جۆرێک لە کۆلۆنیالیزم، سڕینەوە و چەوساندنەوە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی ناوەند لەهەمبەر کورد و کوردستان.

بەڵام خاڵی جێی سەرنج ئەمەیە کە؛ وێڕای هەموو ئەو زیندان و ئەشکەنجە و هەموو ئەو زەخت و پێشێلکاریانەی کە بەتایبەت لە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵگای کوردی بە گشتی هەیە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و سەربەستی نەتەوەیی، بە شێوەی جوراوجور بەردەوامی هەیە، هەر بۆنەکانی نەورۆزی خاکیپۆشان وەک وێنەیەک لەو چالاکییانەن کە لە بزووتنەوەیەکی کلتووری و مەدەنی بوونەتە ڕەمزی بەرخودان و شوناسخوازی نەتەوەیی.

زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر!

لێرە کۆبووینەتەوە کە لە ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان، سەرەڕای بەرز نرخاندنی یادی سەرجەم زیندانیانی سیاسی؛ ئاماژەیەکیش بەو دیاردەیە بکەین کە ئەگەر پێشتر بە جۆرێک ترس لە سەپاندنی حوکم و چوونە زیندان هەبوو، لە ئێستادا زیندانیانی سیاسی کچان و کوڕانی خۆڕاگری کورد بە شانازییەوە لە ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر بە بەشداری خزمان و هاونیشتمانیان بە چەپڵە و سروودی نیشتمانی بەرەو بەندیخانە بەڕێدەکرێن، یان لە کاتی ئازادبوونیان دا پێشوازییەکی بێ وێنەیان لێ دەکرێ و وەک نیشانەی سەرکەوتن و زاڵ بوون، شایی دەگێڕن، ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە بەندیخانەمان پێخۆشە یان وەک شوێنێکی خۆش سەیری دەکەین؛ بەڵکوو لێرەدا زیندان بۆ ئازادیخوازان وەک شوێنەک بۆ سزا و پەشیمان بوونەوە دەبێتە قوتابخانەی بەرگری و نیشتمان دۆستی واتە لە وێژمانی سیاسیی نەتەوەیی‌دا گۆڕانکاری بە شوێن دەکرێ و لە سزادانەوە دەبێتە شوێنەک بۆ سوور بوون لە سەر داوا و مافە ڕەواکان و هێزی لەبڕان نەهاتووی هیوا بۆ ئازادی. ئەوە بەشێکە لە شعووری بەرزی نەتەوەی و وانەی گەنجانی وڵاتەکەمان بەرامبەر بەو هەمووە پێشێلکاریانە و لەبەر چاونەگرتنی ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

 زیندانیانی سیاسی تێکۆشەر!

ئێوە کە ساڵانێک لە تەمەنی پڕ لە سەروەری خۆتان لە بەندیخانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەر بردووە یان هەر ئێستا بە هۆی چالاکی جۆراوجۆر لە زیندان دان، وەک چۆن گەل شانازیتان پێوە دەکات، دەبێ ئێوەش شانازی بە خۆتان و ڕابردوو و ئێستای زیندانی سیاسی خۆتان بکەن، ئێوە وانەیەکی مێژوویین بۆ هەموولایەکمان، ئێوە بە خۆڕاگریتان بەرامبەر هەموو ئەشکەنجە و ئازار و نەهامەتییەک ڕووسوورانە سەری خۆتان و بزووتنەوەکشتان بەرز ڕاگرتووە و دوژمنیشتان بێ هیوا کردووە. بێگومان دیرۆکی نەتەوەکەمان ئەو خۆڕاگری و غروورەی ئێوە وەک بەشێکی گرینگ لە مێژووی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار دەکا و لە هەست و نەستی خەڵکی کوردستان دا بەردەوام بە زیندوویی دەمێنیتەوە و ڕێزی لێ دەگیرێ.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) بە پێزانینەوە دەڕوانیتە خەبات و خۆڕاگری ئێوە بەندکراوانی سیاسی و سپاسی هەموو زەحمەت و پشوو درێژی بنەماڵە ئازیزەکانتان دەکەین. بەو هیوایە بە زووترین کات شاهیدی ئازادی یەکجاری ئێوە ئازیزان بین و بەری رەنج و خۆڕاگری ئێوە و تێکۆشانی خەباتکارانی ڕێگای ئازادی، ڕزگای یەکجاری کوردستان بێتەدی و هەموومان لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی ئازاد و بەختەوەر بحەسێینەوە.

سڵاو لە ئیرادە و خۆڕاگری بەندکراوانی سیاسی و بنەماڵە بەڕێزەکانیان

بەرز و بەڕێز بێت یادی شەهیدانی ١٢ی جۆزەردان و هەموو بەندکراوانی سیاسی لە سێدارە دراو

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ کوردی

٢ی ژۆئەنی ٢٠٢٥ی زاینیی

]]>