Advertise with Googlier.com وێنە – چاونیوز http://chawnews.com ناوەندی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان Fri, 17 Apr 2026 19:19:28 +0000 ckb hourly 1 https://wordpress.org/?v=7.1.4 http://chawnews.com/wp-content/uploads/2023/01/cropped-LOGO.png وێنە – چاونیوز http://chawnews.com 32 32 گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی حیزبی دێموکرات لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسداران http://chawnews.com/%da%af%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%95%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b3%db%8e-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%af%d8%a7%d9%85%db%8c-%d8%ad%db%8c%d8%b2%d8%a8%db%8c-%d8%af%db%8e%d9%85%d9%88/ Fri, 17 Apr 2026 19:19:26 +0000 https://chawnews.com/?p=13932

چاونیوز: لە هێرشە نوێیە مووشەکی و درۆنییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ناوچەی سیدەکان و کەمپی مەدەنیی جێژنینکان، سێ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردکاناڵ، میدیای فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر کەمپی جێژنینکان کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵە مەدەنییەکانی ئەو حیزبەیە، ئەندامێکی ئەو حیزبە بە ناوی “شاهین ئازەربەرزین” گیانی لەدەست داوە و لەگەڵیدا باوکی بە ناوی “نادر ئازەربەرزینـ”ـیش بە سەختی بریندار بووە.

هاوکات لە ناوچەی سیدەکانیش بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی ئەو حیزبە، دوو کەس بە ناوەکانی “ندا میری” و “سەمیرا ئەڵڵا‌یاری” گیانیان لەدەست داوە.

سێ ڕۆژ پێش ئەم ڕووداوە، سپای پاسداران بە هێرشکردنە سەر کەمپی پەنابەرانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوورداش، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەندامێکی ئەو حیزبە بە ناوی “غەزاڵ مەولان چەپەرئابادی” و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.

هێرشە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی سپای پاسداران بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە کاتێکدایە کە ئەو حیزبانە چەند ساڵێکە هیچ جۆرە چالاکییەکی سەربازییان دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام نەداوە و چالاکییەکانیان تەنیا سیاسی و مەدەنی بووە.

]]>
گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێکی خەڵکی دێلوڕان بەهۆی تەقینەوەی مین http://chawnews.com/%da%af%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%95%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%85%db%8e%d8%b1%d9%85%d9%86%d8%af%d8%a7%da%b5%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%ae%db%95%da%b5%da%a9%db%8c-%d8%af%db%8e/ Thu, 12 Feb 2026 19:37:21 +0000 https://chawnews.com/?p=13791

چاونیوز: لە شاری دێلوڕان بەهۆی تەقینەوەی مین، مێرمنداڵێک گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێک بە ناوی ڕەحیم حەمیدی، تەمەن ١٣ ساڵ و خەڵکی شاری دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لەو ناوچەیە، گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە، کە بەهۆی پاشماوە تەقەمەنییەکانی شەڕ لە سنوورەکانی ئێران و بەتایبەت لە ناوچەکانی کوردستان، ساڵانە سەدان کەس یا گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار و کەمئەندام دەبن.

]]>
هەڕەشەی دووبارە لە چالاکی سیاسیی کوردی ئیلامی http://chawnews.com/%d9%87%db%95%da%95%db%95%d8%b4%db%95%db%8c-%d8%af%d9%88%d9%88%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95-%d9%84%db%95-%da%86%d8%a7%d9%84%d8%a7%da%a9%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%db%8c%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af/ Tue, 03 Feb 2026 21:02:07 +0000 https://chawnews.com/?p=13687

چاونیوز: هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، دوای بەرزبوونەوەی دوایین ناڕەزایەتیی شارەکانی پارێزگای کرماشان و ئیلام، ڕوویان لە هەڕەشەکردنی چالاکانی سیاسی لەو دوو پارێزگایە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، عەلی تەمری، چالاکی سیاسیی خەڵکی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، ناسراو بە “عەلی ئیلامی”، بۆ سێهەم جارە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بەدرە و هەروەها حیفزات ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ئیلام، بە تیرۆر و ڕفاندن هەڕەشەی لێ کراوە.

سەرباری ئەوەش، ئیدارەی ئیتلاعات، بنەماڵەی ئەم چالاکە سیاسییەی بە دەسبەسەرکردن و بارمتەگرتن ترساندووە و هەوڵی داوە لە ڕێگەی ئەوەوە گوشاری زیاتر بخاتە سەریان. ئەم کردارە نموونەیەکی ئاشکرای پێشێلکردنی مافەکانی شارومەندی، مافی مرۆڤ و ئاسایشی تاکەکەسییە.

هەروەها زانیارییەکانی بەردەست باس لەوە دەکەن کە دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لە عەلی تەمری کردووە، کە ئەگەر بەردەوام بێت لە چالاکییە سیاسییەکانی، دەکرێتە ئامانجی تیرۆر و ئەم هەڕەشە چەند جار دووپات کراوەتەوە.

چاونیوز بەرپرسایەتیی هەر جۆرە هەڕەشە و هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ژیانی عەلی تەمری و بنەماڵەکەی ڕوو لە کۆماری ئیسلامی دەکات و داوا لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕاگەیاندنەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بەرامبەر ئەم هەڕەشانە هەڵوێست نیشان بدەن و بەدواداچوون بۆ پاراستتنی ئەم چالاکەی سیاسییە و بنەماڵەکەی بکەن.

]]>
سزادانی بکەرانی تیرۆری ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێکی سیاسی لەلایەن دادگای سلێمانییەوە http://chawnews.com/%d8%b3%d8%b2%d8%a7%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%da%a9%db%95%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%aa%db%8c%d8%b1%db%86%d8%b1%db%8c-%da%95%db%86%da%98%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3-%d9%88/ Wed, 28 Jan 2026 08:39:28 +0000 https://chawnews.com/?p=13585

چاونیوز: بکەرانی تیرۆری ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێکی سیاسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان، لەلایەن لقی سێی دادگای تاوانەکانی سلێمانییەوە سزا دران.

ئەم دۆسیەیە دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە لە هەوڵێکی پیلانداڕێژارودا، شۆڕش شەهباز، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی، لەلایەن دوو کەس لە بکەرانی تیرۆرەوە کە سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بوون، کرایە ئامانجی تیرۆرکردن.

دوای ئەوەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ کرا و لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام درا، بەپێی بەڵگەکان، ڕۆڵی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی ئەم تیرۆرەدا پشتڕاست کرایەوە.

دوای ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و خستنەڕووی بەڵگە یاساییەکان بۆ دەسەڵاتی دادوەری، دادگای تاوانەکانی سلێمانی بە پشت بەستن بە ماددەی (١)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەسەندکراوی پەرلەمانی کوردستان)، تۆمەتبارانی بە تاوانبار ناساند.

بەپێی حوکمە دەرچووەکە، تۆمەتباری یەکەم (ف.م) بە ٦ ساڵ زیندان و تۆمەتباری دووەم (ا.ف) بە ٥ ساڵ و مانگێک زیندان سزا دراون. هەروەها دادگا جگە لە دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ئەم کەسانە، مافی یاسایی سکاڵاکاری بۆ داواکردنی قەرەبوو و ئەو زیانانەی بەری کەوتوون، پاراستووە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دەرچووە کە پێشتریش ڕاپۆرتی زۆر و بەڵگەدار سەبارەت بە بەئامانجگرتنی چالاکوانانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو کراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەرکردنی بڕیاری فەرمی لەلایەن مەرجەعێکی دادوەریی تایبەتمەندەوە لەم بارەیەوە، گرنگییەکی بەرچاوی هەیە و وەک بەڵگەیەکی یاسایی، ئاماژەیە بۆ بەردەوامی، ڕێکخراوبوون و ماهییەتی تیرۆریستیی ئەم کردەوانە.

]]>
لەدەستدانی بینایی هاووڵاتییەکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە http://chawnews.com/%d9%84%db%95%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%8c%d9%86%d8%a7%db%8c%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af/ Tue, 27 Jan 2026 12:33:27 +0000 https://chawnews.com/?p=13570

چاونیوز: لە ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕازییان لە ئێران و کوردستان، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە سەر و شوێنە هەستیارەکانی جەستەی ناڕازییان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناسنامەی “سیروس ڕەبیع‌بەیگی”، ٣٣ ساڵە، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی “کارزان” سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتێکدا منداڵە بچووکەکەی لە باوەشدا بووە و خەریکی پەڕینەوە لە شەقام بووە، کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمەیی (شاتگانـ)ـی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، لە ئاکامی ئەم تەقەکردنەدا، ئەو هاووڵاتییە بینایی هەر دوو چاوی بەتەواوەتی لەدەست داوە. سیروس ڕەبیع‌بەیگی کرێکارە و بەهۆی دۆخی ئابوورییەوە، توانای دابینکردنی تێچووی چارەسەرییەکانی نییە و تا ئێستا هیچ پزیشکێک بەرپرسایەتیی چارەسەرکردنی چاوەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە و دۆخی چارەسەریی ناوبراو لە دۆخێکی تەواو نادیاردایە

]]>
ناسنامەی یەکێکی دیکە لە قوربانییانی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا بوو http://chawnews.com/%d9%86%d8%a7%d8%b3%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95%db%8c-%db%8c%db%95%da%a9%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%af%db%8c%da%a9%db%95-%d9%84%db%95-%d9%82%d9%88%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c%db%8c%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%ae/ Sat, 24 Jan 2026 06:59:05 +0000 https://chawnews.com/?p=13511

چاونیوز: دوای ئەوەی کە خەڵکی ئێران و کوردستان توانییان دەستیان بە ئینترنت بگات، ناسنامەی ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شارەکانی کوردستان ئاشکرا بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووەتە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، میلاد گەنج‌دۆست، پەرستار و وەرزشوان، تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی شاباد سەر بە کرماشان، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم گیانبەختکردووە، دوای ڕادەستکردنەوەی بە بنەماڵەکەی، لە گوندی “سەید ئەیاز” بە خاک سپێردرا.

جێی ئاماژەیە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و کوردستان، لاوان و مێرمنداڵانی کورد و لوڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکرێنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ئەنجامدا یان کوژراون، یان بریندار و لە کاتی برینداربووندا دەسبەسەر کراون.

]]>
لە کۆتەڵەکانی کەیوان بەیرانوەند بە ناوی “کۆڵبەر” http://chawnews.com/%d8%a7%d8%b2-%d9%85%d8%ac%d9%85%d9%88%d8%b9%d9%87%e2%80%8c%db%8c-%d9%85%d8%ac%d8%b3%d9%85%d9%87%e2%80%8c%d9%87%d8%a7%db%8c-%da%a9%d9%88%d9%84%d8%a8%d8%b1-%d8%a7%d8%ab%d8%b1-%da%a9%db%8c/ Mon, 18 May 2020 05:53:52 +0000 http://chawnews.com/?p=3963 دەسبەسەرکرانی شاعیر و نووسەرێکی کرماشان، موعین شاهوەیسی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە http://chawnews.com/%d8%af%db%95%d8%b3%d8%a8%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b4%d8%a7%d8%b9%db%8c%d8%b1-%d9%88-%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3%db%95%d8%b1%db%8e%da%a9%db%8c-%da%a9%d8%b1%d9%85%d8%a7/ Sun, 19 Jan 2020 08:53:45 +0000 http://chawnews.com/?p=3064 شاعیر و نووسەرێکی دیکەی کورد لە کرماشان لە درێژەی ڕەوتی ڕەشبگیری چالاکی کورددا دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی مامۆستا “موعین شاهوەیسی”، خەڵکی شاباد لە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی موعین شاهوەیسی ڕایگەیاندوە کە هۆکاری گرتن و شوێنی دسبەسەرکرانی ناوبراو بۆ بنەماڵەکەی ناڕوونە.

موعین شاهوەیسی شاعێر، نووسەر، ڕەخنەگری ئەدەبی، مامۆستای ئەدەبیاتی فارسی لە قوتابخانەکانی شاباد، هەڵەچن و مامۆستای زمانی کوردی، خوێندکاری کارناسی باڵا لە زانکۆی تاران، لاوی هەڵبژێردراو و نموونەی کرماشان لەساڵەکانی ٩٦ و ٩٧ی هەتاوی و نێوبژیوانی فێستیڤاڵی شێعرە و کەسێکی خوشەویست و بەرچاوی خەڵکی ئەو شارە و ڕووناکبیرانی کوردە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا و لە زانکۆی ڕازی کرماشانیش سێ خوێندکاری ئەو زانکۆیە و هەوروەها سیاوەش حەیاتی ئەندامی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکراون.

]]>
سەمای ئەهریمەنی مەرگ http://chawnews.com/%d8%b3%db%95%d9%85%d8%a7%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%87%d8%b1%db%8c%d9%85%db%95%d9%86%db%8c-%d9%85%db%95%d8%b1%da%af/ Mon, 13 Jan 2020 16:14:12 +0000 http://chawnews.com/?p=3042

]]>
بۆ “مێهدی خوسرەوی”، بۆکسۆڕی تیمی میللیی ئێران لە کێشی ٤٩ کیلۆگرەم‌دا http://chawnews.com/%d8%a8%db%86-%da%95%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%86-%d8%ae%d9%88%d8%b3%d8%b1%db%95%d9%88%db%8c%d8%8c-%d8%a8%db%86%da%a9%d8%b3%db%86%da%95%db%8c-%d8%aa%db%8c%d9%85%db%8c-%d9%85%db%8c%d9%84%d9%84%db%8c/ Wed, 01 Jan 2020 18:53:41 +0000 http://chawnews.com/?p=2982
بۆ “مێهدی خوسرەوی”، بۆکسۆڕی تیمی میللیی ئێران لە کێشی ٤٩ کیلۆگرەم‌دا
ڕامین خوسرەوی لە تەمەنی ١٥ ساڵی‌یەوە بەهۆی هەژاری وبێ‌دەرەتانی “کۆڵبەر”ی دەکا
]]>
لە پەراوێزی دوو برا جوانەمەرگەکەی “نێ”ی مەریواندا http://chawnews.com/%d9%84%db%95-%d9%be%db%95%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8e%d8%b2%db%8c-%d8%af%d9%88%d9%88-%d8%a8%d8%b1%d8%a7-%d8%ac%d9%88%d8%a7%d9%86%db%95%d9%85%db%95%d8%b1%da%af%db%95%da%a9%db%95%db%8c-%d9%86%db%8e/ Wed, 25 Dec 2019 18:10:28 +0000 http://chawnews.com/?p=2946

]]>
دڵدانەوە بە شێوەی کۆماری ئیسلامی http://chawnews.com/%d8%af%da%b5%d8%af%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95-%d8%a8%db%95-%d8%b4%db%8e%d9%88%db%95%db%8c-%da%a9%db%86%d9%85%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d9%84%d8%a7%d9%85%db%8c/ Tue, 17 Dec 2019 15:22:29 +0000 http://chawnews.com/?p=2925

]]>