چاونیوز: دوو لاوی کورد لە لە دوو شاری جیاواز، کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.
بەپێی هەواڵە و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، “ڕەزا تیچ” ٢٣ ساڵە، خەڵکی گوندی “پاکڵگراب”، سەربە شاری بەدرە، لە پارێزگای ئیلام، کە ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، “پژمان ئەمانی”، ١٩ ساڵە، خەڵکی شاری سەقز، کە لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە، ئەم دوو لاوە کوردە کە لە کاتی دەسبەسەرکردنیاندا لە مافی پارێزەر بێبەش بوون، هەتا ئێستە لەسەر تۆمەت و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.
]]>چاونیوز: بەندکراوێکی پێشووی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی شەممە، ٢ی خەزەڵوەر، ئیدریس محەممەدزادە، خەڵکی مەهاباد، کە لە ٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکان” دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.
ناوبراو کە پاش ٤٥ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی ورمێ و لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا، لە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژدا بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، لە ئێستەدا بۆ تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە.
]]>چاونیوز: بە هۆی گوشاری لەڕادەبەدەری ئەمنییەتی، “ڕۆژان ئیبراهیمی”، کچە وەرزشوانی کورد، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ، “ڕۆژان ئیبراهیمی”، تەمەن ٢٠ ساڵ، کچە وەرزشوانی بواری MMA، بە هۆی گوشارە لەڕادەبەدەرە ئەمنییەتییەکان و بانگهێشتکردنی بەردەوامی بۆ ئیتلاعات و هەروەها گوشار خستنەسەری بۆ لە داوخستنی چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات، لە ڕۆژانی ڕابردوو هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە مردن ڕزگاری دەبێت.
شایانی باسە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم کەسە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر هەتا ئێستە، کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی وەکوو تەلەفۆن، سیم کارت و هەژماری ئانیستاگرامەکەی لە بەردەستی هێزە ئەمنییەتییەکانە و لەلایەن ئەوانەوە نامە و پەیام بۆ چالاکانی سیاسی لە دەرەوەی وڵات دەنێردرێت.
]]>چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵ بە تۆمەتی بێبنەمای هاوکاریی لەگەڵ مووساد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، “پەریا نەسیری”، تەمەن ١٧ ساڵ، قوتابی قۆناغی دواناوەندی و خەڵکی نەغەدە، بە تۆمەتی بێبنەمای “هاوکاریی لەگەڵ مووساد”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەتا ئێستە وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەتییەکان، هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کچە ئاشکرا نەکردووە.
]]>چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی لاوانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەروا بەردەوامە.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، “ئەحمەد نەجفنیا”، خەڵکی شاری لۆمار، سەربە بە سیروان لە پارێزگای ئیلام، کرێکاری کارخانەی برنج، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، لاوێکی دیکەش بە ناوی “موبین ماهیگیر”، خەڵکی سەراوڵە، سەربە چەرداوڵ، لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بە شێوەی توندئاژۆوانە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
]]>چاونیوز: ژنێکی مامۆستای زمانی ئینگلیزی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەشی ژنان لە بەندیخانەی سنە کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی شەممە، ٢ی ڕەزبەر، “مۆنا دەباغ”، خەڵکی شاری سنە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بەشی ژنان لە شاری سنە کرا.
ئەم مامۆستایە پێشتر لەلایەن دادگای لقی ١ی ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی “چالاکیی ڕاگەیاندن لە ڕاستای بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ” بانگەشە بەدژی حکوومەتی ئێران” بە ٢ ساڵ و شەش مانگ مەحکووم کرابوو، پاش تانەلێدان لە خەرمانانی ١٤٠٥دا لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوە بۆ تۆمەتی یەکەم، ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری و بۆ تۆمەتی دووهەم ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا.
مۆنا دەباغ، لە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٥، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ١٢ ڕۆژ ڕاگرتن لە بەندیخانە بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
]]>چاونیوز: لاوێکی کورد بۆ جێبەجێبوونی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوو، “محەممەد لوتفیفەڕ”، لاوی خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی کە ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیرییە، ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
ئەم لاوە کوردە، پێشتر لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند هەفتە مانەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە، پێشتر بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات”، ١٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپابوو، کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بۆ ٥ ساڵ و ٥ مانگ گۆڕدرا.
]]>چاونیوز: شەپۆلی گرتن و بێسەروشوێنکردنی لاوان و مێرمنداڵانی کورد هەروا بەردەوامە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، لە درێژەی گرتن و بێسەروشوێنکردنە ناڕەواکانی لاوان و مێرمنداڵانی کورد، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، “ڕەزا تیچ” ٢٣ ساڵە، خەڵکی گوندی “پاکلگراب”، سەربە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
ئەم کەسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاش “عیرفان کەرەموەیسی” دووهەمین کەسە کە لە گوندی “پاکلگراب” دەسبەسەر دەکرێت، پێشتر لە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤یش دەسبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “محەممەد لوتفی”، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی سەقز و دانیشتووی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
]]>چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد، لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “عەلی مورادیان”، خەڵکی گوندی “بانهێلان”. سەربە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
]]>چاونیوز: لاوێکی سنەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “دیار عەبدی”، قوتابیی ساڵی کۆتاییی قۆناغی دواناوەندی، لە دەوروبەری پردی مەردۆخی سنە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
]]>چاونیوز: سێ مێرمنداڵی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵ و زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە، سێ مێرمنداڵی خەڵکی بانەیان بە ناوەکانی: “ژیار ڕەسوولی”، “ئیلیا لوتفی تورمەکچی” و “محەممەد فەرەجی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە.
]]>چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردستان بە زۆرەملێ و بە شێوەیەکی ناڕەوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “سلێمان ڕەسووڵی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
]]>