چاونیوز: دەسبەسەرکردنی بێسەربەری و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتیانی کوردستان بووەتە نیگەرانییەکی سەرەکی بۆ خەڵکی کوردستان.
دوای تێپەڕینی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی “فاروق نەدیمی” خەڵکی شاری کامێران، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و بارودۆخی ناوبراوەوە نییە؛ پرسێک کە نیگەرانییەکی زۆری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم هاووڵاتییە دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، “فاروق نەدیمی” لە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی قەزایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لەدوای دەسبەسەرکردنی ئەم کەسە، دامودەزگاکانی حکومەت هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و بارودۆخی نەخستووەتە ڕوو.
هەروەها تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە، ئەمەش دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکانی لەسەر چارەنووسی زیاتر کردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئیبراهیم ڕۆستەمی” خەڵکی کامێران و باوکی دوو کچ، لە ڕێکەوتی ٢٩ بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی شاری سنە ڕاگوێزراوە.
ناوبراو تەنیا لە چوار ڕۆژی یەکەمی دەسبەسەرکردنیدا یەک پەیوەندی کورتی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە، کە تێیدا ڕایگەیاندووە لەژێر ئەشکەنجە و گوشارێکی تونددایە و وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر دەسبەسەرکردنی مانی لە خواردن گرتووە.
]]>چاونیوز: بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فارسیی کوردکانال، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “حەسەنعەلی نەورۆزی”، کوڕی “والی” و خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری مەشهەد و بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەسەنعەلی نەورۆزی وتوویەتی، حەسەنعەلی نەورۆزی بە مەبەستی کارکردن ڕۆیشتبووە مەشهەد، کە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانی لە دەست دا. هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، کە دوای گیانلەدەستدانی حەسەنعەلی نەورۆزی، بنەماڵەکەیان بانگهێشتی ناوەندە پێوەندیدارەکان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، بەڵام لە جیاتی ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە، تەنیا گۆڕێکیان پێ پیشان داون
]]>بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە نیزامیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هێرش دەکەنە سەر ئاوایی زەردویی سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە و بە زۆر و مڵهوڕی و تەقە کردن دەخوازن باروماڵی خەڵکی کاسبکار ڕەوگیر و دەست بەسەر دابگرن.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، دوای ئەوەیکە هێزێکی زۆر لە نیروی ئینتزامی بە هاوکاری سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ئاواییەکە، کاسبکاران بە هاوکاری ژن و منداڵی ئاوایی بەرپەرچی هێزەکان دەدەنەوە و ناهێڵن باروماڵی ئەو خەڵکە بەستەزمانە بگرن، لەئاکام دا هێزەکان لە ترسی خۆیان و بۆ چاوترسێن کردنی ژن و منداڵەکە دەست دەکەن بە تەقەی هەوایی و کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقێنەر بەسەر ئاوایی دا زاڵ دەکەن.
سەرچاوەیەکی دیکە بە چاونیوزی راگەیاند، لە ئاکام ئەو هێرشەی هێزە نیزامییەکان و بەرەنگاری جوامێرانەی ژن و منداڵی ئاوایی، چوار ماشێنی هێزە نیزامییەکان بە بەرد و گۆپاڵ تێک دەشکێن و بەناچار ئاواییەکە بە سەر شۆڕی بەجێ دێڵن.
جێگای ئاماژەیە کە، لە چەند ڕۆژی رابردووش دا هێزە نیزامییەکان بە شێوەیەکی هۆڤییانە لە ناوچەکانی بەردەڕەشە، دوپلوورە ی سەر بە مەریوان، هەروەها لە ئاوایی نۆکان جەڵەبی مەڕ و بزنی کاسبکاران کەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەوباشووریان دێنا ،دەدەنەبەردەسڕێژی چەکەکانیان و لەئەنجام دا هەموو جەڵەبەکە دەگرن ولەگەڵ خۆیانی دەبەن.
]]>بهپێی ڕاپۆرتی پهیامنێری “چاونیوز” له سهردهشت پۆلێک کۆڵبهری خهڵکی ئهو شاره و گوندهکانی دهورووبهری له ناوچهی بێتووش کهوتوونهته بهر دهستڕێژی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی و یهک لهوان به ناوی دهسبهجێ گیانی له دهستدا.
سیروان خانهخلی له کاتێکدا بارێک سیگاری به کۆڵهوه بووه، کهوکوژی دراوهته بهر دهستڕێژ و کوژراوه.
کوژرانی ئهو کۆڵبهره لاوهی خهڵکی سهردهشت له حاڵێکدایه که رۆژی شەممە، ٢٠ جۆزەردان لە ناوچەی سنووریی قەڵاگای سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشانیش تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری کورد کرا و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی محەمەدی”، بە توندی برینداربوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 34 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.
به پێی بانکی زانیاریی ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له ماوەی ساڵی ڕابردووشدا هێزهکانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 52 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت. ههر بههۆی ڕاوهدوونانی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی 14 کۆڵبهری دیکهی کورد بههۆی بهربوونهوه له بهرزایی، سهکتهی دڵ، سەرمابردوویی و کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان لهدهست دا. لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکاندا 36 کهسیش بریندار بوون.
]]>
دوێنێ ١٥ی مارسی ٢٠١٧ لەناوچەی سنوری ئالانی سەردەشت و لە شوێنیک بەناوی بێتوش ، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی داریوش خەڵکی شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستێنرا. بەپێ ڤیدیۆیەک کە لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بڵاوبۆتەو و ماڵپەری چاو نیوز لە ناوەرۆکی بەرپرسیار نیە، نیشان دەدرێ کە کۆڵبەرێک بەسەختی بریندارە و دواتر لە ڤیدیۆیەکی تردا بەکۆلی هاورێکانی دەبردرێتە خوار ناوچەکە.
]]>
هەواڵدەی مافی مرۆڤ: بەپێ ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی وکوردستان کەوتوون، ئەمررۆ ١٣.٠٣.٢٠١٧ ، کۆڵبەرێکی کوردی بەناوی ناسر دەریایار خەڵکی گوندی دویسەی سەر بە مەریوان لە گەردەنەی تەتە ناوچەی گۆڵیجێ بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی رابردووە تا ئێستا ٤ کەسی تری خەڵکی گوندی دویسە کە کاری کۆڵبەری دەکەن گیانیان لەدەست داوە، لەو نێوەدا باب و کورێک پێکەوە.
بەپێ ئەو زانیاریانەی کە دەست ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەی کە گوندی دویسەی سەر بە مەریوان چۆل کرد و دانیشتوانەکەی راگوێستوە بۆ شوێنی تر بەهۆی دروستکردنی ئاوبەندێک لەو ناوچەیە، خەڵکی ئەو گوندە کار و کاسبیان لەدەست داوە هەربۆیە بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیان رویانکردۆتە کۆڵبەری.
]]>